AP ١٤٠١ بەفرانبار ٧ ١١:١٤

هەواڵدەریی فەڕەنسا شرۆڤەی کرد:

دەوڵەتی فەرەنسا ناتوانێت پەنابەرانی کورد بپارێزێت

دەوڵەتی فەرەنسا ناتوانێت پەنابەرانی کورد بپارێزێت

هەواڵدەریی فەڕەنسا بە ئاماژە بەوەی کە دوو هێرشی خوێناوی بۆ سەر کۆچبەرانی کورد لە ساڵانی 2013 و 2022 نووسی: دەوڵەتی فەرەنسا ناتوانێت پەنابەرانی کورد لە بەرانبەر پەلامارەکانەوە بپارێزێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو ، فاشیستێکی ئەورووپایی بە ساڵاچوو هێرشی کردە سەر ناوەندی کەلتووریی کورد لە پاریس و بۆ دووەم جار لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە فەڕەنسا کوردەکان کرانە ئامانجی هێرشێکی تیرۆریستی، ئێستا کوردەکانی دانیستووی ئەورووپا و بە تایبەت کوردەکانی پەنابەر لە فەڕەنسا تووڕەن و دەوڵەتی ماکرۆن بە ئیهمال و نەپاراستنی باش و کارامەی کوردەکان تاوانبار دەکەن.

ئیستا ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە ڕاپۆرتێکدا جەخت لە وە دەکات کە دەوڵەتی پاریس نەیتوانی کوردەکان بپارێزێت لە بەرانبەر هێرشی فاشیستەکان و لەم بوارەدا کەمتەرخەمی کردووە.

ئەم هەواڵدەرییە نووسی: لە ساڵی 2013 سێ چالاکی سیاسی و فەرهەنگی ژنی کورد لە هێرش بۆ سەر ناوەندی کوردەکان لە پاریس کوژران بەڵام دادپەروەری سەبارەت بە هۆکارانی ئەم هێرشە جێبەجێ نەکرا.

ئەوەشی نووسی کە دۆسیەی هێرش بۆ سەر ئەم کەسانە پڕ لە وەهم بوو چونکوو عومەر گونای ، تەنیا تاوانباری ئەم دۆسیە، پێش لەوەی دادگایی بکرێت لە نەخۆشخانە و بە هۆی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

لە هێرشەکەی ساڵی 2022 دا کوردەکان جەختیان ئەوەتە کە دەزگای هەواڵگری تورکیا میت هۆکاری ئەم هێرشەیە و دەستوەپەیوەندەکانی ئەم ڕێکخراوە وەکوو ساڵی 2013 کوردەکانیان لە فەڕەنسا تیرۆر کردووە.

خاویێر نوگوراس، پارێزەری عومەر گونای بە هەواڵدەیی فەڕەنسای وتووە: لەوەی کە عومەر گونای لە گەڵ دەزگای سیخوڕی تورکیا پەیوەندی بووە، شکی تێدا نییە، بەڵام دادوەرەکان دەیانەێت بزانن کە میت فەرمانی پێکردووە ئەو کارە بکات یان خۆی بە میتی پێشنیار کردووە ئەم هێرشە ئەو دەیکات.

News ID 44565

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha